یاساکانی چاتی باخچە ‌

چاتی باخچە چاتێکە بۆ خزمەتی ئێوەی ئازیز و بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە چاتی باخچەدا چەند یاسایەک پەیرەو دەکرێت بۆ جوانتر کردن و رێکردنی چاتەکە ، هەر بەرێزێک لەم یاسانە لابات بە دڵنیای لەلایەن ئەدمینەکان روبەروی ( Mute , Kick ) دەبێەوە:
١- رێز گرتن لە بەرامبەر و نەبیتە هۆی بێزار کردنی خەڵک.
٢- لە ٢ جار زیاتر کۆپی کردن  Mute  دەکرێیت بۆ ماوەی ٥ دەقە.
٣- ریکلام کردن بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە و روبەرووی Kick کردن دەبێتەوە لەلایەن ئەدمینەوە.
٤- دەبێت بە ناوێکی شیاو داغڵی چات ببیت رێگە بە ژمارە و ئیمەیڵ ... هتد  نادرێت کە چاتی پێ بکرێت.


یاسا بۆ ئەندامان..
١- ئەبێت پەیرەوی هەموو یاساکان بکات ، نابێت کارێک بکات کە لەلایەن ئەدمینەوە دەر بکرێت.
٢- ناردنی فایل و وێنەی نەشیاو دەبێتە هۆی لابردنی ناوەکەت.
٣- لەکاتێکدا یاسا گشتیەکانی چاتت پێشێل کرد ناوەکەت دەسرێتەوە.



یاسا بۆ ژووری یاری و خۆشی..
لەم ژوورەدا مایک بە شێوەی کراوەیە تەنها ئەندامان دەتوانن سەردانی ئەم ژوورە بکەن بۆیە پێویستە پەیرەوی ئەم ئاسایانە بکەن: 
١- لە مایک تەعلیقدان یان قسەی نەشیاو رێگە پی نادرێت.
٢- دەتوانرێت بۆ ماوی ٤ دەقە مایک بەکار بهێنی ئەوەش ئەدمین رێکی دەخات.
٣- كێشەی تایبەتی بە مایک نابێت باس بکرێت.
٤- مایک فراندن بە هەموو شێوەیەک رێگە پێ نەدراوە.
٥-  باسکردنی چاتیکە رەێگە پێدراو نیە.
٧- لەکاتێکدا هاورێیان یاری بکەن یان بابەتێک بکەوە نابێت مایک بفرێنیت و  تێکی بەیت.
٨- هەر بەرێزێک لەم خاڵانە لابدات رووبەروی ( Kick , Mute ) دەبێتەوە. 


ئەو خزمەت گوزاریانەی کە میوان دەتوانێت بە کاری بهێنێت..

١- Private chat
٢- مایک و کامێرا
٣- ژووری گشتی - ژووری گفت و گۆ .

ئەو خزمەت گوزاریانەی کە ئەندام دەتوانێت بە کاری بهێنێت...
١- Private chat.
٢- مایک کامێرا.
٣- ژووری گشتی - ژووری گفت و گۆ - ژووری یاری و خۆشی.
٤- گۆرینی رەنگی ناوەکەت - ئەم گۆرینی بە شێوەیەکی خۆکارانە دەگۆرێت پەیوەندی بە ئەدمینەوە نیە ، بە پێی ئەو برە پارەی هەتە دەگۆرێت ( ١٥٠٠٠ ناوی شین - ٣٠٠٠٠ ناوی پرتەقاڵی - ٤٠٠٠٠ ناوی سەوز ).
٥- ناردنی فایل بۆ هاورێکەت.
٦- ناردی وێنە.
٧- گۆرینی وێنەی ناوەکەت بە ویستی خۆت.
٨- بۆردی سپی " Whiteboard ".
٩- ئەگەر خەڵەتت نەبوو بێت و ئەدمینەکان گلەییان لێت نەبێت لە چاتەکە ناسراو بیت و نەچیتە چاتیکە ئەوا ناوەکەت دەکرێت بە نیلی "NO PM".
١٠- زانینی رۆژی لە دایک بوونی هاورێکەت و چەند زانیاریەکی تر لە خزمەت گوزاری " Event ".
١١- داغڵ بوون بۆ تۆرە کۆمەڵایەتیەکان لە ناوی ئەندامدا.

 

---------------------------------------------


یاسا بۆ ئەدمین..
- دەبێت تەنها لە چاتی باخچە چات بکات و نەچێتە هیچ چاتێکی تر بۆ هەر مەبەستێک بێت ئەگەر هەرکاتێک لە چاتی تردا  بینرا بە دڵنیایەوە لادەبرێت .
- دەبێت رۆژانە بەپێی پیویست بێتە چات ، کاتێک لە چات دەتەوێت برۆیت و چات ئەدیمینی تری لێ نییە دەبێت چاوەرێ بکات تا ئەدمینێکی تر دێت.
- دەبێت بە بەردەوامی ئاگاداری رووم بیت و brb یان Away نەخەیتە سەر ناوەکەت کە دێیتە چات.
- دەبێت جوابی PM ی هەموو میوانەکان بدەیتەوە و ئیشەکانیان راپەرێنێت بە شێوەیەک کە دڵی هیچ کەسێک عاجز نەکەیت.
- هەر کێشەیەکت هەبێت لەگەڵ ئەدمینێکی تر ئەگەر بۆت حەل نەکرا دەبێت چات ماستێر ئاگادار کەیتەوە و بە هیچ شێوەیەک رووم تێک نەدەی لە هەر کاتێکدا بێت و بەهەر شێوەیەک بێت دەبێت لە Pm باس بکرێت.
- لە کاتێکدا کە ٢ رۆژ لە سەر یەک نەیەیتە خەت دەبێت چات ماستەر ئاگادار بکەیتەوە.
- دەبێت زۆر بە دڵێکی گەورەوە مامەڵە لەگەڵ میوانەکاندا بکەیت و هیچ کاتێک وشەیەک بەکار نەهێنی کە بازاری بێت.
- نابێت بە هیچ شێوەیەک رێگە بەیت ریکلام بکرێت.
- نابێت کەس بە بێ هۆ دەربکەی یاخود Mute بکەیت.
- لە کاتێک کە ئەندامێک یان میوانێک هەڵە دەکات دەبێت ئاگادار بکرێتەوە پێش ئەوەی Mute بکەیت یان Kick ی بکەیت هەوڵبدرێت زیاتر کێشەکان بە قسە چارەسەر بکرێت لە رێگەی Pm وە بۆ ئەوەی رووم تێک نەچێت.
- ئەدمین بۆی نییە بە هیچ نەوعێک ئەندام و میوانەکان ئیستغلال بکات.
- ئەدمین نابێت دەستکاری ناوەکەی بکات تا بچێتە سەرەوە یان ناوەکەی بکات بە ناوێکی نەخوازراو !
- ئەگەر هەر کەسێک کۆپی کرد و بوە هۆی بێزار کردن دەبێت ئاگاداری بکەیتەوە ، ئەگەر هەر بەردەوام بو Mute بکە.
- هەرئەدمینێک لەگەڵ ئەدمینێکی تردا شەڕ بکات هەردووکیان لادەبرێن.
- ئەو ئەدمینانەی کە بەپێی ئەم یاسایانە دەرۆن مانگانە خەڵاتیان دەبێت.
- هەرئەدمینێک ٣ جار ئاگادار کرایەوە لە سەر هەڵەیەک لە لایەن ماستەر چاتەوە بە دڵنیای لادەبرێت.


تێبینی١: لە ئێستاوە هەوڵدەدەین رێژەی ئەدمینی کوڕ و کچ وەک یەک بێت ، ئەو بەرێزانەی داوای ئەدمینی دەکەن سەرەتا دەبێت توانای جێبەجێ کردنی ئەم یاسایانەیان هەبێت.
تێبینی٢: لە کاتی بوونی هەررەخنەو پێشنیارێک دەتوانن راستەوخۆ پەوەندی بە بەرێوبەران بکەن ، یان لە بەشی پەیوەندی پەیوەندیمان پێوبکەن.

 

لەکۆتایدا رێز و خۆشەویستیمان قبوڵ بکەن.
دەستەی بەرێوبەرانی چاتی باخچە..

 

 

  له‌سه‌رهێڵ:   1646
  کۆی سه‌ردان:   91115886
All Rights Reserved.