هونەرمەندان  
All
بزانە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی لەسەدا چەند بووە؟
 هەفتە پێشتر

کوردستان


باخچە:

دەنگدانی تایبەت، بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تەواوی بنکەکانی دەنگدان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق لە کاتژمێر ٦ ی ئێوارەکۆتاییھات.

لە دەنگدانی تایبەت، ھێزە ئەمنییەکان، پۆلیس، کارمەندانی ناوخۆ و تەندرووستی دەنگی خۆیان دەدەن و ئەمڕۆ ١ی ئایار/ واتا دوو رۆژ بەر لە ھەڵبژاردنە گشتییەکە بەڕێوەچوو.

ھاوڕێ تۆفیق بەرێوەبەری گشتی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لقی سلێمانی ڕایگەیاند لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە %٦٧ ی دەنگدەرانی تایبەت دەنگیان داوە.

عەقید ئەفراسیاو کامیل وەیسی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند ڕێژەی بەشداربونی کەرکوک لە دەنگدانی تایبەت ٦٦٪؜  بووە و ، ٣٦٥٤٤ دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەبوو لەو ژمارەیەش ٢٢٥٤٨ دەنگدەر بەشداری ھەڵبژاردنیان کردوە و دەنگیان داوە.

لەسنوری گەرمیانیش نۆھەزاروپێنچ کەس مافی دانگدانی تایبەتی ھەبوە بەڵام شەش ھەزارو ١٥١ کەس دانگی داوە.

ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ٣٢٩ کورسییە و ژمارەی کورسییەکانی ھەرسێ پارێزگاکەی ھەرێم، ھەولێر، دھۆک و سلێمانی، ٤٦ کورسییە، پارێزگای ھەڵەبجەش کە عێراق وەک پارێزگا نەیناساندووە، لەسەر پارێزگای سلێمانی ئەژمار کراوە. 

هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ