سوودەكانی خواردنی سێو

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی تەندروستی دەركەوتوە، كە خواردنی سێو دەبێتە هۆی دابەزینی کۆرسترۆڵ لە لەشی مرۆڤدا.

بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوەیە كە لە ئەمەریکا ئەنجام دراوە، ڕۆژانە خواردنی سێوێک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی کۆرسترۆڵ لە خوێندا و هاوكات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

هەر بەگوێرەی لێکۆڵینەوەكە کە لەزانکۆی ویلایەتی فلۆریدا لەسەر 160 ئافرەت ئەنجام دراوە، دەرکەوتوە لە رۆژێکدا خواردنی 75 گرام سێو بە بەردەوامی بۆ ماوەی ساڵێک، ڕێژەی کۆرسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

لێکۆڵینەوەكە ئەوەیشی دەرخستوە، بەرزبونەوەی کۆرسترۆڵ لە خوێندا جگە لەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاد دەکات، هاوکات ئەگەرەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی زەهایمەر و گەورەبونی شاخوێنبەرەکان زیاد دەکات. بەگوێرەی توێژینەوەیەكی پێشوەختەی ئەمریكی ئەوە خرابوە ڕوو، کە خواردنی سێو هۆکارێکە بۆ دووربوون لە نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێن.

 بینین:   301
په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   2432
  کۆی سه‌ردان:   100834527
All Rights Reserved.