هونەرمەندان  
All
باوەڕ دەکەیت دوای دوو کاتژمێر لە ڕووداوی پاسەکەی حاجیان ئۆتۆمبێلێکی دیکە خۆی دەکێشێت بە پاسە تێکشاکاوەکە و شۆفێرەکەشی دەمرێت
  4 مانگ پێشتر

کوردستان

باخچە: 

دوای دوو کاژێر لە ڕووداوی پێکدادانی پاسێکی حاجیانی شاری کەرکوک کە سەرجەمیان تورکمان بوون،ئۆتۆمبێلێکی دیکەی تایبەت خۆی دەکێشێت بە پاسەکەدا و یەکێک لەسەر نشینەکانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کە چۆتە سەر رێگای پاسە نەفەر ھەڵگرەکە گیان لەدەستدەدات.

کاروان محەممەد، ووتەبێژی ھاتووچۆی سلێمانی بە سایتی باخچەی راگەیاند "دوای ئەوەی لە کاژێر ١:٤٥ خولەک رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی دیکە روویدا، بەھۆیەوە ١٥ حاجی برینداربوون و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەی دیکە گیانی لەدەستدا، دواتر لە کاژێر ٣:٤٠ خولەک ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (BMW) بە خێراییەکی زۆر خۆی دەکێشێت بە پاسەکەدا، کە لە لێواریی رێگاکە دانرابوو".



ووتەبێژی ھاتووچۆی سلێمانی گوتی "شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری BMW بەخێراییەکی زیاد لە پێوسیت رێیکردووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".

لای خۆیانەوە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧-٨-٢٠١٧ لەسەر ڕێگای (چەمچەماڵ ـ تەکیە)، پاسێکی نەفەر ھەڵگر لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک بەیەکیاندا کێشاوە و لەئەنجامیشدا پاسەکە وەرگەڕاوە".

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد کە "لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە ‌و ١٧ کەسی دیکەش برینداربوون".

لای خۆیەوە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کە "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧-٨-٢٠١٧ پاسێکی تایبەت بەگواستنەوەی حاجییان کە لەکەرکوکەوە بەنیازبوون بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڕۆن، لەنزیک ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت تووشی پێکدادان دەبن و لەئەنجام رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەست داوە و چەند کەسێکی ناو پاسەکەش برینداربوون".

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکانی تر بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو لە چەمچەماڵ".

هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ