دابه‌شكردنی‌ نه‌وت به‌رده‌وامه‌

ته‌نكه‌ره‌كانی‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وت چه‌ند جارێك سه‌ردانی‌ گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هیچ هاوڵاتیه‌ك بێبه‌ش نه‌بێت له‌وه‌رگرتنی‌ نه‌وت.(جه‌مال عه‌لی‌) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ سلێمانی‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاند، بڕیاریانداوه‌ پسوڵه‌ی‌ نه‌وت بۆ سه‌رجه‌م بریكاره‌كان بنێرن‌و ئه‌و بڕیاره‌یان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌پێی‌ ڕیزبه‌ندی‌ پسوڵه‌ی‌ نه‌وت بۆ بریكاره‌كانی‌ خۆراك بنێرن.(جه‌مال عه‌لی‌) ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، بۆ جاری‌ دووه‌م‌و سێیه‌میش ته‌نكه‌ره‌كانی‌ نه‌وت سه‌ردانی‌ سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، تاكو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ نه‌یانتوانیوه‌ نه‌وت وه‌ربگرن له‌جاری‌ یه‌كه‌مدا بێبه‌شبوون، له‌جاری‌ دووه‌م‌و سێیه‌مدا وه‌ریبگرن.ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌ندێك له‌هاوڵاتیان‌و بریكاره‌كانی‌ خۆراك ڕووبه‌ڕووی‌ كێشه‌ بوونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌رگرتنی‌ نه‌وتدا، له‌كاتێكدا بریكاره‌كان پسوڵه‌ی‌ نه‌وتیان پێنه‌گه‌یشتبوو، ته‌نكه‌ره‌كانی‌ نه‌وت دابه‌شكردنی‌ نه‌وتیش ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنی‌ نه‌وت كردبوو.

 بینین:   769
په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   1521
  کۆی سه‌ردان:   104364101
All Rights Reserved.