×

هونەرمەندان  
All
چرچبوونی پێستی چاو بە ترێ چارەسەر بکە
 4 ساڵ پێشتر

تەندروستی

دەوروبەر و ژێری چاوی زۆرێک لە خەڵک چرچ دەبن و لەڕێی نەشتەرگەری و دەرمانی کیمیاییەوە چارەسەر دەکرێت، بەڵام پسپۆران ترێ بە باشترین چارەسەر دادەنێن.

لەبەر چەندان هۆکاری جیاوازی وەک بەساڵداچوون و گۆڕان لە ڕێژەی کۆلاجینی ژێر پێست و بەکارهێنانی کرێمی خراپ بۆ ڕووخسار، ژێر و دەوروبەری چاو چرچ دەبێت و دیمەنێکی ناشرین و نامۆ بە ڕووخسار و چاو دەبەخشێت.

پێویستت بە دەرزی و نەشتەرگەریی جوانکاری و دەرمانی کیمیایی نابێت

پسپۆران لە نوێترین توێژینەوەدا بۆیان دەرکەوتووە، ترێی سەوز باشترین ڕێیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، ئەگەر ئەوە بەکاربێنیت، پێویستت بە دەرزی و نەشتەرگەریی جوانکاری و دەرمانی کیمیایی نابێت.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، پێویستت بە دوو دەنکە ترێ و دوو حەبی ڤیتامین E دەبێت، هەموویان بەیەکەوە بهاڕیت تا وەک کرێمێکی لێ دێت و شەوانە لەو شوێنەی بدەیت کە چرچ بووە، دواتر بۆ بەیانییەکەی ڕووخسارت بە ئاو باش بشۆیت.

هەندێک لە پسپۆرانیش دەڵێن، دەتوانی 12 دەنکە ترێ و دەنکێک حەبی ڤیتامین E و کەوچکێکی زەڵاتە زەیتی زەیتوون تێکەڵ بکەیت، بە هەمان ڕێ بیدەی لە ڕووخسارت و دوای 30 خولەک بیشۆیت، دوای ماوەیەک لە بەکارهێنان هەست بە باشبوون دەکەیت.

بەپێی ئەو توێژینەوانەی پێشتر پزیشکان کردوویانە، ئەگەر ڕۆژانە زیاتر لە حەوت بۆ هەشت سەعات بخەویت و ڕۆژانە بەردەوام بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە، هەرگیز تووشی چرچبوونی ژێر و دەوروبەری چاو نابیت.