هونەرمەندان  
All
ئەمانە دوژمنی پیاوانن
  2 مانگ پێشتر

کۆمەڵایەتی

راستە دەبێ ھاوسەران کاریگەریان ھەبێ لەسەر یەکتر و خۆ ئامادە بکەن بۆ پەیوەندیی ھاوسەرێتییان ئەمەش چەندین رێو شوێنی ھەیە بەڵام رەنگە ھەندێ جار ئەمە ببێتە ھۆی بێزارکردنی پیاوان و لەم بابەتەدا ٦ دوژمنی پیاوان لەپەیوەندیی ھاوسەرێتییدا باس دەکەین کەبێزاریان دەکات.

بەپێی زانیارییەکان خانمان ئەرکێکی زیاتر دەگرنە ئەستۆ بۆ ھاندانی پەیوەندیی و خواستی سێکسی بەڵام ئەمانە رەنگە بەپێچەوانە بکەونەوە: 

١. ماکیاژی زۆر: راستە دەبێ گرنگی بەجوانی خۆت بدەیت بەڵام ناکرێ سێ چین ماکیاژ بکەیت ئەمەش رەنگاورەنگی و ماکیاژی زۆر پیاوان بێزار دەکات و دیمەنی سروشتی لەدەست دەدات.
٢. کوژاندنەوەی رووناکی: رەنگە ژنان حەز بەکوژاندنەوەی گڵۆپ بکەن و حەز بەتاریکی بکەن بەڵام ئایا ھاوسەرەکەت یان پیاوەکەشت ھەمان حەزی ھەیە، نەخێر بۆیە ھەوڵ بدەن کەرووناکی ھەبێت تا جوانیتان ببینێتز
٣. بەتەواوی خۆبەدەستەوەدان: ئەمەش ھەڵەیە و پیاوان دەیانەوێ کەمێک سەربەخۆیی خۆتان ھەبێت و ھەر کەس خواستی خۆی ھەبێ و بەدی بھێنێت.
٤. کۆنترۆڵی تەواوەتی : بەدڵنیاییەوە پیاو نایەوێ خانمان کۆنترۆڵآ تەواوی دۆخەکە بکەن و باشترە ئاماژەی زیرەکانە بەکاربھێنیت و گوزارشت لەوە بکەیت کەھەست بەچێژ و خۆشیت دەکات.
٥. زیادەڕەوی لەپۆشینی جلوبەرگی کورت و تەنکدا: رەنگە زۆر جار داپۆشینی چەند ناوچەیەکی جەستەی خانمان ھاندەری زیاتری پیاوان بێت بۆ بەھێزبونی چێژی سێکسی و ھەستی پەیوەندیی ھاوسەرێتی. 

هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ