شێوازە جیاوازەکانی بەکارھێنانی ماسکارە
بەرھەمی ماکیاژ و جوانکاری جیاواز ھەیە، کە ھەریەکە بە شێوەی جیاواز بۆ دەموچاو بەکاردێن، بۆ نموونە ماسکارە (جۆرە ماکیاژێکە وەکوو کل وایە) بۆ ڕەنگکردنی برژانگ و درێژکردنی بەکاردێت.

لێرەدا چەند بەکارھێنانێکی جیاوازی ماسکارە دەخەینە ڕوو، کە دەتوانی جگە لە برژانگ بۆ شتی دیکە بەکاری بێنیت، ئەوانیش بریتین لە:

ــ ھەندێک ئافرەت، ھەندێک جار قەڵەمی چاو ڕەشکردنیان نەماوە، بۆیە لەم کاتانەدا دەتوانن ماسکارە بۆ ڕەشکردنی چاویان بەکار بێنن، بۆ ئەمەش پێویستە فڵچەیەک بێنن و بە ماسکارەی دابێنن و لە چاویان بدەن.

ــ ھەندێک ئافرەت تاڵ تاڵ قژیان سپی بووە، بۆ ئەوەی ئەم ڕەنگە بشارنەوە، دەتوانن ماسکارە بەکار بێنن، پێویستە ماسکارەی ئاسایی لە قژە سپیبووەمە بدرێت، بەمەش تاڵە سپییەکان دەشاردرێنەوە.

ــ دەتوانن لە بری ڕەنگکردنی برۆ بە قەڵەمی برۆ ڕەشکردن، ماسکارە بەکار بێنن.

باس
 بینین:   17850
 2/17/2017 11:34:43 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   10684
  کۆی سه‌ردان:   248103231
All Rights Reserved.