ئه‌و نه‌ریتانه‌ى زیان به‌چاو ده‌گه‌یه‌نێت
• به‌کار نه‌هێنانى چاویلکه‌ى خۆر، چونکه‌ چاو له‌تیشکى سه‌رو بنه‌وشه‌یى ده‌پارێزێت که‌ده‌بێته‌هۆى زیانگه‌یاندن به‌تۆڕى چاو له‌گه‌ڵ وشکبونه‌وه‌ى. هه‌روه‌ها زیاد به‌رکه‌وتنى تیشکى سه‌روبنه‌وشه‌یى ده‌بێته‌هۆى هه‌وکردنى قه‌ره‌نیه‌ى چاوو پاشان ناڕونى بینین‌و هه‌ستکردن به‌ئازار.

• زیاد به‌کارهێنانى قه‌تره‌ى چاو، کاتێک قه‌تره‌یه‌کى چاو به‌کاردێنیت هه‌ست به‌باشبونى ده‌که‌یت، به‌ڵام ئه‌وه‌ یارمه‌تیدانێکى کاتیه‌‌و یارمه‌تى به‌ربونى خوێنبه‌ره‌کان ده‌دات، به‌ڵام پاش ته‌واوبونى کاریگه‌رى قه‌تره‌که‌ جارێکى تر ئه‌و هه‌وکردنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و زیاترچاو سورده‌بێته‌وه‌.

• چاره‌سه‌رى هه‌ڵه‌ى وشکبونه‌وه‌ى چاو، باشتر وایه‌ ئه‌وده‌رمانانه‌ى که‌بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ به‌کارده‌هێنرێت به‌چاودێرى پزیشک بێت‌و باشتروایه‌ له‌رۆژێکدا به‌ 4 جار زیاتر به‌کارنه‌هێنرێت.

• زیاد ته‌ماشاکردنى شاشه‌کان، به‌تایبه‌تى کۆمپیوته‌ر چونکه‌ له‌کاتى ته‌ماشکردنیدا که‌مترچاو داده‌خرێت باشتروایه‌ له‌یه‌ک خوله‌کدا 15 جارچاو دابخرێت، تاکو دوچارى سوتانه‌وه‌ نه‌بێت، به‌هه‌رحاڵ ته‌ماشاکردنى شاشه‌کان که‌مبکرێته‌وه‌، دواى 20 خوله‌ک له‌به‌کارهێنانى کۆمپیوته‌ر پشویه‌ک بده‌.

• عه‌ده‌سه‌ى چاو، له‌کاتى به‌کارهێنانیدا پێویسته‌ گیراوه‌یه‌ک بۆ پاکردنه‌وى به‌کاربێنیت‌و ئه‌و عه‌ده‌سه‌یه‌ به‌هیچ شێویه‌ک نه‌خرێته‌ ناوده‌مه‌وه‌ یان به‌ئاو نه‌شۆردرێت، له‌کاتى خه‌وتن‌و مه‌له‌کردندا به‌هیچ شێویه‌ک نابێت به‌کاربێت.

• خه‌وتن به‌بێ لانه‌بردنى که‌ره‌سته‌کانى جوانکارى، چونکه‌ ده‌بێته‌هۆى کۆکردنه‌وه‌ى به‌کتریا له‌سه‌پێستى ده‌موچاو زیانگه‌یاندن به‌چاو.

• جگه‌ره‌کێشان، ده‌بێته‌هۆى زیاترکردنى مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌رعه‌ده‌سه‌ى چاو، چونکه‌ ده‌ستبه‌رکردنى ئۆکسجینى پێویست بۆشانه‌کان که‌م ده‌کات به‌تایبه‌تى شانه‌کانى چاو.

 بینین:   20021
 2/17/2017 10:42:17 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   10646
  کۆی سه‌ردان:   248103189
All Rights Reserved.