ئەم 6 كەسە نیسك بخۆن
نیسك بەیەكێك لەدەوڵەمەندترین خۆراكەكان ئەژمار دەكرێت و ڕێژەی ڤیتامین و پرۆتینەكانی زۆر تێدایە، ئەوەش كاریگەری ئەرێنی زۆرباشی بۆ جەستە هەیە. 

پسپۆڕانی بواری خۆراك پێیان وایە نیسك هاوشانی گۆشتە ئەمە بێجگە لەوەی كە پێی دەوترێت خۆراكی هەژاران، هەروەها لەهەر ژەمێكی (50) گرامی لەنیسك (333) كالۆری تێدایە كە مادەی پڕوتین و كاربۆهیدرات و شلەیەكی پڕۆتینی تێدایە بۆیە ئەو كەسانەی وەرزشەوانن و چاڵاكی ماسولكەو جەستەییان زۆرە دەتوانن نیسك بكەن بەخواردنی سەرەكی.

بەشێوەیەكی گشتی سوودەكانی نیسك لەمانەی خوارەوەدا دەبیندرێت.

1. مادەی ڕیشاڵی تێدایە، چونكە ریشاڵ لەچەند ڕوویەكەوە زۆر گرنگەو یەكێك لەكارانەی ڕێكخستنی مژینی مادەی شەكرە لەڕیخۆڵەدا.

2. پارێزگاری لەئاستی ڕێژەی شەكر دەكات لەخوێندا لەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە.

3. ئاسانكاری دەكات بۆ تێپەڕبوونی پاشەڕۆ بەقۆڵۆندا.

4. ڕۆڵێكی پۆزەتیڤ دەگێڕێت لەدابەزاندنی ئاستی گلكۆزو بەرزكردنەوە ڕێژەی كۆلیسترۆڵی سودبەخش (HDL) لەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە.

5. كاریگەرییەكی باشی هەیە لەسەر كۆئەندامی دەمار لە لەشدا بەهۆی بوونی ڤیتامین (B).

6. بەسوودە بۆ ئەوانەی نەخۆشی كەم خوێنیان هەیە.

 بینین:   45238
 2/17/2017 3:57:48 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   10635
  کۆی سه‌ردان:   248103178
All Rights Reserved.