بە فەرمی کەشناسی هەرێم وادەی بەفربارینی ڕاگەیاند
به‌رپرسی به‌شی پێیشنییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەزانی هه‌رێم ڕایگەیاند، دره‌نگانی ئه‌مشه‌و 10ی كانوونی دووەمی 2017، به‌فر له‌ناوچه ‌شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی ده‌بارێت.

بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێیشنییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەزانی هه‌رێم به‌ ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە "بارستەهەوایەکی جەمسەری باکوور کاری کردۆتە سەر بەشێک لەناوەراستی ئەوروپا و درێژبۆتەوە تا وڵاتی تورکیا کە شەپۆڵێکی بەفربارینی لەگەڵ خۆی هێناوە و بەگوێرەی وێنەی تۆمارکراوی مانگی دەستکردی (EUMET SAT) کە تایبەتە بە وڵاتانی ئەوروپی بارستەهەوایە جەمسەرییەکە تاڕادەیەک بەشێوەیەکی لاواز پێشبینی دەکەین لەناوچە سنووریەکانی هەرێم نزیکببێتەوە و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزمبکاتەوە".

بژار وتووشییەتی "به‌و هۆیه‌وه ‌له‌ ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری بەفرێکی کەم لەکاتی هاتنی ئەوبارستە هەوایە ساردە بۆ ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ببارێت، دوای ئه‌و پارێزگایه ‌پێشبینی ده‌كرێت له‌ناوچه ‌شاخاوییه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانیش به‌فرببارێت
 بینین:   88746
 1/10/2017 10:29:13 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   8024
  کۆی سه‌ردان:   260428266
All Rights Reserved.