سێ‌ ڕۆژ لە هەرێمی كوردستان دەبێتە پشوو
هەرچەندە بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی ڕۆژی 12-12-2016یان بەرامبەر بە ڕۆژی 12ی (ربیع اڵاول) دیاری كردووە، كە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ڕۆژی 11-12-2016 بەرامبەر بە ڕۆژی 12ی (ربیع اڵاول) دیاری كراوە.

مەریوان نەقشبەندی ؛بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان؛ ڕایگەیاندووە، ڕۆژی (11-12-2016) بە بۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پشووی فەرمی دەبێت لە دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو بەرواردە دەكاتە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو، كە هەموو ساڵێك پشوو بووە لە هەرێمی كوردستان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەوان ڕۆژەكە بۆ حكومەت دیاری دەكەن و دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی پشووەكە لای حكومەتی هەرێمە.

هاوكات بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا (مەسیح) ڕۆژی 25ی ئەم مانگە، كە هەر دەكاتە ڕۆژی یەك شەممە پشووی فەرمی دەبێت و بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی 1-1-2017 بەهەمان شێوە پشووی فەرمی دەبێت لە هەرێمی كوردستان، كە بەهەمان شێوە دەكاتە ڕۆژی یەك شەممە.

ئەمە لەكاتێكدایە وڵاتی ئوردن بڕیاریدا ڕۆژی دوو شەممە 12-12 بە ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دیاری بكرێت و بكرێتە پشووی فەرمی.
 بینین:   57295
 12/5/2016 9:44:55 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   7979
  کۆی سه‌ردان:   260428499
All Rights Reserved.