منداڵبوون بەشێوازی سروشتی باشترە یاخود نەشتەرگەری ؟
منداڵ بە گشتی بە دوو ڕێگە لەدایک دەبێت، ڕێگەی سروشتی و ڕێگەی نەشتەرگەری. 

لەگەڵ ئەوەی شێوازی لە دایکبوونی سروشتی یەکێکە لە ڕێگەیەکی بەربڵاوەکان لە جیهاندا، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا، نەشتەرگەری منداڵبوون بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە. 

سودەکانی منداڵبوونی سروشتی:

- لەگەڵ ئەوەی منداڵبووی سروشتی ئازاربەخشترە بۆ دایکان، بەڵام بەگشتی دایکەکە کەمتر لە نەخۆشخانە دەمێنێتـەوەو ماوەی چاکبوونەوەی تەواویشی کورتترە بە بەراورد بە نەشتەرگەری. 
- ئەو دایکانەی کە منداڵبوونی سروشتی هەڵدەبژێرن، ڕزگاریان دەبێت لە نەشتەرگەری و زیانە لاوەکیەکانی ئەو نەشتەرگەریە وەک خوێنبەربوون ، هەوکردن، و وەڵامی جەستەیان بۆ سڕکردن و ئازارە زۆرەکەی کە دواتر دووچاری دەبنەوە. 
- لەبەر ئەوەی دایکەکە دوای منداڵبوون کەمتر شەکەت و هیلاو بێهۆشە وەک لە دوای نەشتەرگەری، بۆیە دەتوانێت زوتر دەستبکات بە پێدانی شیر و لەباوەشگرتنی کۆرپەلەکەی. 

زیانەکانی منداڵبوونی سروشتی:

- لە کاتی منداڵبوونی سروشتیدا، مەترسی دڕانی شانەکان و پێستی دەوری زێی ئافرەت هەیە کاتێک کە منداڵەکە دێتە دەرەوە، ئەگەر دڕان و کشانەکەش زۆر بێت، ئەوا پێویستی بە دورینەوە دەبێت، کە ئەمەش کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەو ماسولکانەی کە بەرپرسن لە میزەڕۆ و پاشەڕۆی. 
- دوابەدوای منداڵبوونی سروشتی، لەوانەیە ئافرەت ڕووبەڕوی کەمێک ئازار ببێتەوە بە تایبەت ئازاری نێوان زێ و کۆمی.

زیانەکانی نەشتەرگەری منداڵبوون : - 

- شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن ک ئەگەر بێت ئافرەت خۆی بتوانێت منداڵی بەشێوازی سروشتی ببێت، ئەوا نەشتەرگەری هیچ سودێکی بۆ نیە.
- نەشتەرگەری منداڵبوون تەنها سودی لەوانەیە ئەوەبێت کە دایکی دووگیان دەتوانێت پێشوەختە کاتی منداڵبوونەکەی دیاری بکات و دڵی ئارام بێتەوە نەک لەوەی لە دڵەڕاوکیدا بێت تاوەکو منداڵەکەی دەبێت.
- لەهەندێک حاڵەتدا، بڕیار لەسەر نەشتەرگەری منداڵبوون دەدرێت بەهۆی چەند هۆکارێکی تەندروستیەوە کە وا دەکەن منداڵبوونی سروشتی زیانی هەبێت وەک، دووگیانبوون بە کۆرپەلەیەک زیاتر (دووانە و سیانە و..هتد)، یاخود دایکەکە باری تەندروستی جێگیر نەبێت بەهۆی بوونی نەخۆشیەکانی وەک، بەرزە فشاری خوێن، شەکرە، یاخود هەوکردن و نەخۆشیەکانی کە وادەکەن منداڵبوونی سروشتی مەحاڵبێت. 
- ئەگەر بێت منداڵ سوارانپێبێت (قاچی ڕاستەی خوارەوە بێت) دەبێت نەشتەرگەری بۆ دایکەکە ئەنجامبدرێت. 

زیانەکانی نەشتەرگەری منداڵبوون : - 

- ئەو ئافرەتانەی کە نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت، بەشێوەیەکی گشتی دەبێت بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک لە نێو جێگەدا بمێننەوە وە هەروەها ماوەی چاکبوونەوەی تەواویشیان درێژخایەنترە لەو دایکانەی کە بەسروشتی منداڵیان دەبێت، بەو هۆیەشەوە زۆرکات ئەگەری درەنگتر شیردانیان زیاتر دەبیت. 


- بەهۆی ئەوەی کە لە کاتی نەشتەرگەریدا، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی و زیانی لاوەکی زۆر دەبێت، لەوانەیە ئافرەتەکە دووچاری ئازارێکی بەردەوام ببێتەوە ، هەندێکجاریش لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا میزەڵدان و ڕیخۆڵە زیانیان پێدەگات و بریندار دەبن.


- بەپێی توێژینەوەیەکی فەڕەنسی، ئەو دایکانەی کە بە نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت، سێجار زیاتر ئەگەری مردنیان هەیە وەک لەو دایکانەی کە بەسروشتی منداڵیان دەبێت، ئەمەش بەهۆی مەینی خوێن و توشبوون بە نەخۆشی و زیانەکانی مادە سڕکەرەکەی کە لە دایکەکە دەدرێت. 


- ئەگەر دایکێک منداڵی بە نەشتەرگەری ببێت، ئەوا ئەگەری هەیە لە منداڵبوونەکانی دواتریشدا پێویستی بە نەشتەرگەری ببێت.  

و: محەمەد نەجمەدین
 
 بینین:   169650
 6/27/2016 1:01:09 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4553
  کۆی سه‌ردان:   261508877
All Rights Reserved.