ژنێكی ڕووسی له ناوچه‌ی نۆڤۆزنسكی ڕووسیا به تۆمه‌تی كوشتنی ناچاری هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌لایه‌ن دادگه‌ی ساراتۆڤ سزای حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و به‌شێك له چالاكانیش ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، به‌وه‌ی سزاكه‌ی سووكه و پێویست بوو دادگه سزای قورستری به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
له هه‌شتی حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردوو كاتێك ژنه‌كه له ماڵه‌وه بووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی به سه‌رخۆشی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵی كردوویه‌تییه ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕ، به‌ڵام ژنه‌كه بۆ به‌رگریكردن له خۆی ده‌ستی داوه‌ته چه‌قۆ و دوو چه‌قۆی لێداوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێنی زۆری له‌به‌ر ڕۆیوه، پیاوه‌كه ده‌سبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.
سزاكه‌ی كه‌مه و به‌شێك له پیاوان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن
ژنه‌كه ناوی ئه‌سلیما سلیمۆڤا بووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پزیشك خواردنه‌وه‌ی كهوول و كێشانی جگه‌ره‌یان لێ قه‌ده‌غه كردووه، به‌ڵام ئه‌و گوێی به‌مه نه‌داوه و به به‌رده‌وامی سه‌رخۆش بووه، ئه‌مه‌یش هه‌میشه نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌مه بووه‌ته كێشه‌یان و پیاوه سه‌رخۆشه‌كه ویستوویه‌تی له ژنه‌كه بدات، ئه‌میش به‌رگری له‌خۆی كردووه و به چه‌قۆ ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، دادگه سزای ژنه‌كه‌ی سوككرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ڕوون بووه‌وه، كه ژنه‌كه ناچار بووه به‌رگری له‌خۆی بكات، بۆیه سزای حه‌وت ساڵ و نیوی به‌سه‌ردا سه‌پاند.